كۆرۆنا ئامارەكانی بێكاری زیاد كردووە

0
46
هەولێر

SNN- مەودا مستەفا
بەپێی ئامارێك كە دەست  SNNكەوتووە، بەر لە هاتنی كۆرۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، ڕێژەی بێكاریی لە هەرێمی كوردستان 20٪ بووە، بەڵام لەدوای ئەو كاتەوە، ڕێژەكە بۆ 44٪ بەرزبووەتەوە، هەروەها 73٪ی هاووڵاتییان، كێشەی ئابوورییان بۆ دروستبووە.

عەبدولسەمیح محەمەد، لە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەSNNی راگەیاند: بەر لە هاتنی كۆرۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، ڕێژەی بێكاریی لە هەرێمی كوردستان ٢٠٪ بووە، بەڵام لەدوای ئەو كاتەوە، ڕێژەكە بۆ 44٪ بەرزبووەتەوە، هەروەها 73٪ی هاوڵاتیان، كێشەی ئابوورییان بۆ دروستبووە.

وتیشی: “لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا، ژمارەیەكی زۆری كارگەكان كارەكانیان ڕاگرت، بەو هۆیەشەوە نزیكەی 200 هەزار كرێكار، بێكار بوون، تەنیا لە كارگەكانی چیمەنتۆ، نزیكەی چوار هەزار كرێكار بێكاربوون، كە كۆی گشتی كرێكارەكانیان پێنج هەزار كەس دەبن، ئەمانە هەمووی ئاماژەن، كە دەتوانین بڵێین هەرێمی كوردستان لەناو قەیرانی بێكاریدایە، لەسەردەمی قەدەغەی هاتوچۆ و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا”.

لە مانگی سێی ئەمساڵەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆی لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان راگەیاند و ئەمەش وایكرد ژیانی هاووڵاتیان رۆژ لەدوای رۆژە بەرەو خراپتر بچێت .

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this