“ئەمەریكا عێراقی كردووەتە مەیدانی شەڕ دژی تاران”

0
99

SNN

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریكی رایگەیاند، ئەمەریكا عێراقی كردووەتە مەیدانی شەڕی دژ بە تاران.

ئاماژەی بەوەشکرد “بوونی ئەمەریكا بووەتە ھۆی نا ئارامی لە ناوچەكە و گەشەپێدانی تیرۆر. لەگەڵ ئەوەشدا ھاوكارییەكانمان بۆ عێراق لەسەر بنەمای مانەوە یان نەمانەوەی ئەمەریكا نییە لە عێراق”.

وتیشی “ئەوان ھیوادارن بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق جێبەجێ بكرێت، دەربارەی دەركردنی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، “چونكە ئەمەریكا بە ئاشكرا سەركردەیەكی ئێرانی كوشت كە میوانی عێراق بوو”، مەبەست لێی قاسم سولەیمانییە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this