سەرۆکی فەڕەنسا بۆ جاری دووەم سەردانی بەیروت دەکاتەوە

0
411

SNN

ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ جاری دووەم لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا و بەئامانجی چاودێریکردنی پڕۆسەی چاکسازی و حکومڕانی دوای تەقینەوەکەی بەیروت، وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی لوبنان بکاتەوە.

سەردانەکەی ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فرەنسا پێشوتر راگەیەنراوە و ئامادەکاری بۆ کراوە، سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان دوای ئەوەی حکومەتی پێشو بەسەرۆکایەتی حەسەن دیاب 10ی ئەم مانگە دەستیلەکارکێشاوە، پێشمەرجی فڕەنساش بۆ هاوکاری لوبنان “سەردەمێکی نوێی کایەی سیاسی” و چاکسازییە لەو وڵاتەدا، میشێل عەون، سەرۆککۆماری لوبنان چەند کاتژمێرێک بەر لەسەردانەکەی ماکرۆن لە پەیامێکێدا داوای هێنانەکایەی گۆڕانکاری و دروستکردنی دەوڵەتێکی مەدەنی کرد، کە بتوانێت پارێزگاری لە هەمو پێکهاتە و رەنگەکان بکات و بەلەبەرچاوگرتنی خواستەکانی گەل هەمواری دەستور بکرێت.

4ی ئاب تەقینەوەیەکی گەورەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان رویدا و بەهۆیەوە تائێستا 200 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 6 هەزار کەسیش برینداربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this