تۆنالی بۆ 5 ساڵ گرێبەست لەگەڵ ئەیسی میلان دەکات

0
160
تۆنالی

SNN Sport

یانەی ئەیسی میلان بە تەواوی لەگەڵ تۆنالی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی بریشیا رێککەوتووەو تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، رێککەوتنی نێوان ئەیسی میلان و تۆنالی تەنیا هەنگاوێكی ماوە، گرێبەستەکە بۆ 5ساڵ واژۆ دەکرێت و ساڵانە میلان مووچەیەکی 2 ملیۆن یۆرۆیی بەم یاریزانە لاوە دەدات لەگەڵ پاداشتی تر.

تۆنالی بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بە خواستن و لەگەڵ بژاردەی کڕین پەیوەندی بە یانەی میلانەوە دەکات، کۆی گشتی نرخی ئەو یاریزانە لاوە 28 ملیۆن یۆرۆیەو ئەو یاریزانە تا ساڵی 2025 گرێبەست لەگەڵ  ئەیسی میلان دەکات.

 

ساندرۆ تۆنالی ئیتاڵییەو تەمەنی 20 ساڵە، یاریزانی یانەی بریشیایە، دوای دابەزینی یانەکەی بۆ سیرا  بی، ئەو یاریزانە بڕیاری رۆشتنی دا.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this