بەژمارە.. چۆن سیاسەتەکەی مێرکڵ سەرکەوتوو بوو لە وەرگرتنی پەنابەران و خەونەکەی بووە راست

0
1355

SNN

ئەنجێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا لە ساڵی 2015دا بڕیاریدا کە دەرگای وڵاتەکەی بکاتەوە بۆ تەواوی ئەو پەنابەر و کۆچبەرانەی کە بەرەو وڵاتەکەی دێن، ئەویش بە وەرگرتنی زۆرترین پەنابەری گەنج، کە توانی فێری زمانی ئەڵمانیان بکات و دواتر وەک دەستی کاری نوێ لە ئەڵمانیا سودیان لێ وەربگرێت و باجیان لێ وەربگرێت.

ئەم سیاسەتەی مێرکڵ و حزبەکەی لە سەرەتاوە رەخنەیەکی زۆری لێگیرا بەوەی کە چۆن دەبێت وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەر وەربگرێت کە دواتر دەبێتە بارگرانییەکی زۆر لەسەر ئابووری وڵات، بەڵام مێرکڵ بە پێچەوانەوە بیری کردەوە و توانی سود لە دەستی کاری نوێ و هێزی گەنجانی پەنابەر وەربگرێت کە روودەکەنە وڵاتەکەی.

محەمەد حەلاق نموونەیەک لە هەزاران گەنجی سوری کە لە ساڵی 2015 چووە وڵاتی ئەڵمانیا و تەمەنی 16 ساڵ بوو، توانی تەواو فێری زمانی ئەڵمانی ببێت و پۆلەکانی ناوەندی تەواو بکات دواتر بڕواتە پەیمانگای تەکنەلۆجیا و لەوێش بروانامە بەدەستبهێنێت، ئێستا لە کەرتێکی گەورەی ئەڵمانیا خزمەت بەو وڵاتە دەکات، بە کورتی ئەمە پلانەکەی مێرکڵبوو بۆ سەرجەم پەنابەران کە روودەکەنە وڵاتی ئەڵمانیا.

لە ساڵی 2015 بۆ 2019 خودی ئەڵمانیا 1.9 ملیۆن پەنابەری وەرگرتووە کە سەرجەمیان وەک محەمەد حەلاق دەبێت فێری زمانی ئەڵمانی ببن و دواتر کارێک بکەن تا پێی بژین و خزمەتی ئەڵمانیا بکەن، تەنیا لە ساڵی 2015دا 10 هەزار پەنابەر کە گەیشتنە ئەڵمانیا توانیان فێری زمان ببن کە ئەمە مەبەستە گەورەکەی مێرکڵ بوو.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکێک بوو لەو کەسانەی کە وتی سیاسەتی وەرگرتنی پەنابەران لەلایەن ئەڵمانیا و مێرکڵەوە سیاسەتێکی هەڵەو کوشندە بووە، بەڵام دیدی مێرکڵ بۆ پەنابەران جیاوازەو ئەو دەیەوێت لە رێگەی نەوەی گەنجی وڵاتانی دیکەوە خزمەت بە ئەڵمانیا بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this