ئەمڕۆ پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەمریکای کراوە بۆ یەکەمجار بە بێ هاندەر دەستپێدەکات

0
107
یاریگایەکی تێنسی سەرزەوی کە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوەی تێدا ئەنجامدراوە

SNN Sport

ئەمڕۆ دووشەممە، پاڵەوانێتی گەورەی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، بە بێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە دەچێت.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاندەران ئامادە نابن و پێشتریش چەندین ئەستێرە ئامادەنەبوونیان لە پاڵەوانێتیەکە راگەیاندبوو، کە دیارترینیان رافایل نادالی ئیسپانی و فیدرێری سویسرییە.

پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە یەکێکە لە 4 پاڵەوانێتییە گەورەکەی جیهان و ماوەی یارییەکانی دوو هەفتە دەخایەنێت و یەکەمجاریشە لە مێژوودا بە بێ هاندەر بەڕێوە دەچێت.

هەریەکە لە رۆجێر فیدرێری سویسری و نادالی ئیسپانی ئامادە نابن، کە ماوەی 20ساڵە لە پاڵەوانێتییەکی گەورەی لەمشێوەیە یەکەمجارە ئەم دوو ئەستێرە ئامادە نابن، فاڤرینکای سویسریش کە پاڵەوانی 2016 بوو، بەهۆی خراپی دۆخی شاری نیویۆرک، ئامادەنەبوونی راگەیاند.

مارتین دیل پۆترۆی ئەرجەنتینیش بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە ئامادە نابێت،ئەم یاریزانە ساڵی 2009 توانی نازناوەکە بباتەوە،هەریەکە لە مۆنفیسی فەرەنسی، فابیۆ فۆنینی ئیتاڵی، نیک کیریۆسی ئوسترالی، تسۆنگای فەرەنسی و نیشی کۆری ژاپۆنی ئامادەی پاڵەوانێتیەکە نابن.

کۆی خەڵاتەکانی ئەم پاڵەوانێتییە 21,600,000 ملیۆن دۆلارە،  پاڵەوان 2,600,000 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت، دووەمی ریزبەندی پاڵەوانێتیەکە 1.300,000 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this