گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 31/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
781
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (31/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • نرخەکەی چەندە؟
  • رابیتەی لالیگا دووپاتی دەکاتەوە گرێبەستی لیۆنێل میسی لەگەڵ یانەی  بەرشەلۆنە تا ساڵی 2021 و هەر یانەیەک ئەو یاریزانەی بوێت دەبێت 700 ملیۆن یۆرۆ بە بەرشەلۆنە بدات.
  • ئۆیارزاباڵی یاریزانی یانەی ریاڵ سۆسیداد لە لایەن لویس ئینریکییەوە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دورخرایەوە دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا جێرارد مۆرینۆ لە شوێنی بانگکرا.
  • یانەی لیۆن دەبێتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئافرەتان و لە یانەی وڵفسبۆرگ دەباتەوەو مێژوو دەنوسێتەوە.
  • پاڵەوانی لالیگا دەگەڕێتەوە، ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەست بە مەشقەکان دەکاتەوە.

ئاس:

  • بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە و شتەکان زیاتر ئاڵۆز دەبن.
  • میسی هەڕەشەکانی بەردەوامە، ئەمەش پاش ئەنجامنەدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
  • رابیتەی لالیگا دووپاتی دەکاتەوە دەبێت نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی میسی بدرێت ئینجا دەتوانێت یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
  • سوارێز کە لە لایەن کومانەوە لە پلانەکان دورخراوەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکان و لەوانەیە چارەسەری رۆشتنی بکات.
  • ئۆیارزابال تووشی کۆرۆنا دەبێت و لە لایەن لویس ئینریکی راهێنەری ئیسپانیاوە دوردەخرێتەوە.
  • مارسێلۆ دەست بە ئامادەکارییەکان دەکات و چاودێرییەکی گەورەی لەسەرە.

سپۆرت:

 

  • ئاڵۆزییەکان زیاتر دەبن.
  • میسی هەڕەشەکانی زیاتر دەبێت و ئامادەی پشکنینی کۆرۆنا نابێت.
  • مانچستەرسیتی گرێبەستێکی گەورە بۆ گواستنەوەی میسی ئامادە دەکات.
  • سوارێز ئامادەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئەو ئەمڕۆش راهێنان دەکاتەوە.
  • فایناڵدۆم نزیکبووەتەوە لە یانەی بەرشەلۆنە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • 700 ملیۆن یۆرۆ نرخی میسییە، رابیتەی لالیگا پشتگیری بەرشەلۆنە دەکات.
  • بەرشەلۆنە ئەمڕۆ راهێنان دەستپێدەکاتەوە و ئەمڕۆ سەردەمی کومان دەستپێدەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this