نەیمار بە لێدوانێک داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

0
1351
نەیمار

SNN Sport

نەیمار داسێلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، بە لێدوانێک داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوەو مانەوەی خۆی لە یانە پاریسیەکە دووپات دەکاتەوە.

لە نوێترین لێدوانیدا نەیمار دەڵێت:” دەمەوێت لە یانەی پاریس سانجێرمان بمێنمەوە و جارێکی تر یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام بدەمەوە”.

دەشڵێت:” دەمەوێت هەموو نازناوێک لەم یانەیە ببەمەوە  و  ناوم لە مێژوویدا بنووسمەوە”.

نەیمار لە ساڵی 2017 وە بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان کرد، لەساڵی رابردوو هەموو هەوڵێکی بۆ گەڕانەوە دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەو یاریزانە لە ئێستادا 2 ساڵ لە گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە، دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی لەو یانەیە بمێنێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this