کۆکاکۆلا چوار هەزار فەرمانبەر لە کارەکانی دوردەخاتەوە

0
1117

SNN

کۆمپانیای کۆکاکۆلا بۆ خواردنەوە گازییەکان بڕیاریدا بە لابردنی 4000 فەرمانبەری لەسەر کار، ئەویش وەک رێکارێک بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی لە ئەمریکا و سەرتاسەری جیهان.

کۆمپانیای کۆکاکۆلا بڕیاریداوە بە کەمکردنەوەی فەرمانبەرەکانی لە 17 فەرمانبەرەوە بۆ 9 فەرمانبەر لە هەموو بەشەکانیدا، هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارەش لەلایەن کۆکاکۆلاوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە فرۆشیان لە جیهاندا بە شێوەی نیوە دابەزیوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بۆیە ئەو کۆمپانیایە بڕیاریدا کە بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی بنێرێتە ماڵەوە بەبێ هیچ گوێگرتن و هاوکاریکردنێک.

لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2020 دا خواست لەسەر کۆکاکۆلا بە رێژەی %28 کەمیکردووە کە ئەمە رێژەیەکی پێوانەییە تا ئێستا ئەو کۆمپانیایەی لە چارەکی یەک ساڵدا تۆماری کردبێت، هەروەها پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەش بە رێژەی %13 لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this