هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەوزە و میوەی قەدەغەکراو دەستیپێکردووە

0
504
میوە

SNN

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایگه‌یاند: لە هەر وەرزێك بەرهەمی جوتیاران پێ بگات، بەرهەمی هاوردەیان قەدەغەكردووە، نوسراویان بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەكان كردووە كە رێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەدەكراو.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایگه‌یاند: لە پێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان، ئەمڕۆ دووشەممە، لە هەموو پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان هەڵمەتێكی فراوانی دەست بەسەرداگرتنی هەموو بەرهەمە قەدەغەكراوەكان لە عەلوەکان و ناو بازاڕ دەستی پێکرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ئەم هەنگاوە یەكێكە لە رێكارەكانیان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، لە دوای هەنگاوی بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی چەندین بەرهەم.

وه‌زیری كشتوكاڵ جوتیاران دڵنیا دەكاته‌وه‌ بە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان رێكارەكان بەردەوامی دەبێت، تاوەكو بەرهەمەكانیان ركابەری بەرهەمی هاوردە بكەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this