بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژی عاشورادا گۆرانی پەخشکردووە بەڕێوەبەری کەناڵێك فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

0
112

SNN

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ڕه‌سافه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ خاوه‌نی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ دیجله‌ ده‌ركردووه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: ” فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌سه‌ر سكاڵای‌ ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر بووه‌ له‌باره‌ی‌ سوكایه‌تی‌ كردنی‌ به‌مه‌به‌ست دژی‌ یه‌كێك له‌ئاینزاكانی‌ عێراق”.

ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌سافه‌:
به‌پێی‌ ده‌قی‌ مادده‌ی‌ (372/1) له‌یاسای‌ سزادان دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕه‌سافه‌ بڕیاری‌ دا به‌ده‌ركردنی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن دژی‌ (جه‌مال كه‌ربولی‌) خاوه‌نی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ دیجله‌ به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبوونی‌ له‌عێراق، دادگا بڕیاریشیدا به‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن به‌گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنه‌ یاسایی وكارگێرییه‌كان كه‌به‌شێكه‌ له‌پسپۆڕێتی‌ ده‌سته‌كه‌ دژی‌ كه‌ناڵه‌كه‌.

لە کاتێکدا کە ملیۆنان هاووڵاتی عێراقی و موسڵمان لە سەرتاسەری جیهان دێنە دەرەوە و رێز لە ساڵیادی شەهیدبونی ئیمام حسێن دەگرن بەمەبەستی پشتگیری مرۆڤایەتی لە بڵاوکردنەوەی ئاشتی و رەتکردنەوەی زوڵم و گەندەڵی، کەناڵی ئاسمانی دیجلە بەبێ گوێدانە ئەم یادە سەرلەبەیانی رۆژی عاشورا بەرنامەکانی موزیک و گۆرانی خۆی پەخشکردووە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this