پۆلیسى گەرمیان هۆشدارى دەدات: رێژەى کوشتن بە ئەنقەست زیادیکردووە

0
437
لێکۆڵینەوەى پۆلیس لەکاتى تاوانێکدا | فۆتۆ: Tony Webster / Flickr

SNN- سيروان حەسەن 

بەپێی ئامارەكان لە سنوورى گەرميان لە ماوەى هەشت مانگى رابردوودا 14 پياو بە ئەنقەست و يەك كەسيشيان بەهەڵە كوژراوە، بە وتەى پۆليسیش “رێژەى كوشتن زۆر زيادى كردووە”.

عەلى قەدورى، وتەبێژی پۆلیسی گەرميان بەSNNى راگەياند: لە ماوەى هەشت مانگى رابردووى ئەمساڵ لە سنوورى گەرميان 14 كەس لە رەگەزی نێر كە پياو و گەنج بوون، كوژراون”.

وتيشى: “13 كەسيان بە ئەنقەست بەهۆى كێشەى کۆمەڵایەتییەوە كوژراون و يەك كەسيشيان بەهەڵە كوژراوە، دەتوانین بڵێین لە سنوورى گەرميان رێژەی كوشتن زۆر زياتر بووە”.

سەبارەت بە ئەنجامدەرانى ئەو تاوانانە وتەبێژی پۆلیسی گەرميان  روونيشيكردەوە: “تۆمەتبارەکان هەموويان دەستگيركراون و تەنيا يەك كەسيان نەبێت كە هەڵهاتووە و لێکۆڵینەوەکان بۆ مەبەستی دەستگيركردنى بەردەوامە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this