10 یاریزانی کچانی لاوانی سیروانی نوێ بۆ ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بانگهێشتکران

0
623
کچانی سیروانی نوێ

ئەردەڵان محەمەد – SNNsport

بەهێزی و ئاست بەرزی کچانی سیروانی نوێ و بە دەستهێنانی ئەنجامی گەورە لەسەر ئاستی کوردستان ، دەیانەوێت بۆ یەکەمجار نازناوی خولی نایابی کچانی فوتساڵی عێراق بهێننە شاری سلێمانییەوە.

تیپی فوتساڵی کچانی یانەی سیروانی نوێ بۆ ئاستی لاوان و پێشکەوتووان ئاست بەرزی و بەهێزی تیپەکە وایکردووە کە راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق پشت بە تواناکانی 10 یاریزانی ئەم یانەیە ببەستێت بۆ پێکهاتەی کۆتایی هەڵبژاردەکە بانگێشت بکرێت.

عەباس فەرەج راهێنەری کچانی یانەی سیروانی نوێ ئەوەی راگەیاند:” خۆتان دەزانن کچانی سیروان بووەتە ناوێکی گەورە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کاتێک وەرزی رابردوو توانیمان بۆ یەکەمجار یەکەم نازناوی کچان لەسەر ئاستی نایاب بێنینە شاری سلێمانی، بۆیە ئێستا ئاستی داواکارییەکانمان فراوانتر کردووە بۆ ئەوەی بەهەمان شێوەش لە خولی عێراق ئەو نازناوە بگەڕێنینەوە شاری سلێمانی، بۆیە بەدەستهێنانی ئەم هەموو ئەنجامە باشانە و ئەو رێژە زۆرەی یاریزانان لە ئاستە جیاوازەکان هەمانە وای لەستافی راهێنەرانی عێراق کردووە کە چاویان لەسەر یاریزانانی ئێمە بێت”.

وتیشی:” ئێمە ئێستا خاوەنی 25 یاریزانین لەسەر ئاستی لاوان و پێشکەوتووان، لەم ماوەیەشدا ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی لاوانی کچانی عێراق گەیشتنە شاری سلێمانی کە بریتین لە عادل عەبدولقادر راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی کچانی عێراق و قاسم جەمیل    یاریدەدەری راهێنەر و حەسەن عەلی راهێنەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، لەم هاتنەشیدا بۆ شاری سلێمانی 10یاریزانیان لە یانەکەمان بانگهێشتى هەڵبژاردەکە کراون”.

 

 

ئەو راهێنەرەی کچانی سیروانی نوێ ئاماژەی بەوەشدا:” دروستکردنی هەڵبژاردەی کچانی لاوانی عێراق بۆ بەشداریکردنە لەپاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا کە بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست پێبکات، بۆیە زۆر دڵنیام کە شاری سلێمانی پشکی شێریان بەردەکەوێت لە دەستنیشانکردنی زۆرترین یاریزان بۆ ریزی هەڵبژاردەکە، هەروەها ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەکە لە ماوەیەکیتردا تاقیکردنەوەیەکیتر بۆ یاریزانان ئەنجام دەدەن، هەروەها کەمپێکی مەشق و راهێنان لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدەن و چەند یارییەکی دۆستانەش ئەنجام دەدەن لەگەڵ کچانی یانەکانی کوردستان یاخود عێراق”.

ناوی یاریزانانی کچانی سیروانی نوێ کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی فوتساڵی عێراق کراون  (بێری محەمەد، شاجوان عەبدولڕەحمان، لیلیانا عەباس، لیڤیانا عەباس، رەزێ محەمەد، شانیا سامان،هەنار عەلی، رۆژین محەمەد، هێلین هێمن، لازیا بەهادین ).

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this