رۆناڵد کومان بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو دەدات

0
2087
لویس سوارێز و رۆناڵد کومان

SNN Sport

رۆناڵد کومانی راهێنەری هۆڵەندی یانەی بەرشەلۆنە،هەڵوێستی بەرامبەر بە لویس سوارێز دەگۆڕێت و دەیەوێت ئەو یاریزانە بهێڵێتەوە.

پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو رۆناڵد کومان تەلەفۆنی بۆ چەند یاریزانێکی یانەی بەرشەلۆنە کردوو داوای جێهێشتنی یانەکەی لێکردن، لویس سوارێزیش یەکێک بووە لەو یاریزانانەی راهێنەرە هۆڵەندیەکە داوای رۆشتنی لێکردووە.

رۆژنامەنووس ئیدۆ ئەگێری لە چرینگیتۆ رایگەیاند،پاش ئەنجامدانی یەکەم یەکەی مەشق و راهێنان لەگەڵ یانەکە بۆ وەرزی نوێ، راهێنەرە هۆڵەندیەکە بیر لە مانەوەی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە دەکاتەوە، دەیەوێت لە وەرزی نوێ دەرفەتی مانەوەی پێبدات.

لویس سوارێز تا 30ی حوزەیرانی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەیە، لە هاوینی داهاتوو دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکە جێبهێڵێت.

یانەی بەرشەلۆنە لە یەکەم هەفتەی خولی ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی ئیلچی دەبێتەوە و یاریەکە لە 13ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this