جۆکۆڤیچ بە بردنەوە دەستی پێکرد

0
336
جۆکۆڤیچ

SNN Sport

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی  وئەستێرەی تێنسی سەرزەوی، لە دەستپێکیدا لە پاڵەوانێتیی تێنسی سەرزەوی ئەمریکای کراوە بە  بردنەوە دەست پێدەکات و توانی بە ئاسانی لە یاریزانێكی بۆسنی بباتەوە.

جۆکۆڤیچ بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووبەڕووی یاریزانی بۆسنی دامیر دزۆمهور بووەوەو  توانی یاریەکەی بە سێ کۆمەڵەی خاوێنی 1-6 4-6 1-6.  لێ بباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.

جۆکۆڤیچ دەیەوێت  نازناوی 18ی گراند سلام بباتەوە، ئەمە بردنەوەی ژمارە 73ی بوو لە ئەمریکای کراوە، تا ئێستا پێنجەم یاریزانە زۆرترین بردنەوە لەم پاڵەوانێتییە بەدەست بهێنێت.

کۆی خەڵاتەکانی ئەم پاڵەوانێتییە 21,600,000 ملیۆن دۆلارە،  پاڵەوان 2,600,000 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت، دووەمی ریزبەندی پاڵەوانێتیەکە 1.300,000 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this