گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 1/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
973
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (1/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مارکا:

  • تیروپشکی وەرزی نوێی لالیگا 2020/2021 راکێشراو خولەکە لە بەرواری 13/9/2020 دەستپێدەکات.
  • تا ئێستا یانەی بەرشەلۆنە دڵنیا نیە میسی بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانی یانەکەیە یان نا.

ئاس:

  • گالاکتیکۆی نوێی یانەی ریاڵ مەدرید(ئۆدیگارد).
  • ئۆدیگارد پەیوەندی بە تیپی یەکەمی یانەکەوە دەکات دوای ئەوەی بۆ ماوەی 5 ساڵە گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە کردووەو یەکەم یاریزانی نوێی زیدانە لەم وەرزی نوێ و دەستی بە راهێنانەکان کردەوە.
  • بێدەنگی روو لە ژووری جلگۆڕینی یانەی بەرشەلۆنە دەکات دوای ئەوەی میسی لە هەفتەی رابردوو بڕیاری رۆشتنی دا.
  • تیروپشکی وەرزی نوێی لالیگا لە مەدرید راکێشراو خولەکە لە 12 و 13ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.
  • هەروەها خولەکە لە 23ی مانگی ئایاری 2021 کۆتایی دێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • فەرمانەکانی کومان.
  • کومان سەرپەرەشتی یەکەم یەکەی مەشقی یانەی بەرشەلۆنەی پێش دەستپێکردنی وەرزەکە کرد، بەڵام میسی ئامادە نەبوو، هەریەکە لە سوارێز و ئارتۆرۆ ڤیدال ئامادەی راهێنانەکان بوون.
  • یانەی مانچستەرسیتی ئەگەر بیەوێت گرێبەستی میسی بدات، دەبێت نرخی هەڵوەشانەوەی بدات.
  • تیروپشکی لالیگا راکێشراو کاتی یاری کلاسیکۆ دیاری کرا.

سپۆرت:

  • بەرشەلۆنەی کومان بە بێ میسی دەستپێدەکات.
  • تیروپشکی لالیگا راکێشراو یەکەم یاری کلاسیکۆ لە یاریگای کامپ نۆ لە 25/10/2020 ئەنجام دەدرێت.

     

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this