پارێزگای نەینەوا 200 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شنگال رادەگەیەنێت

0
135

SNN-

ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند “دەستیانکردووە بە نۆژەنکردنەوە و ژیاندنەوەی زیاتر لە 200 پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە قەزای شەنگال”.

نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “پرۆژەکان خۆیان لە بوارەکانی تەندروستیی و پەروەردە و ژێرخانی قەزاکەدا دەبیننەوە”.

وتیشی: “بودجەی پرۆژەکان لەسەر پارەی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە خەرجکراوە و نیاز وایە هەموو ئەو شوێنانەی زیانیان پێگەیشتووە بەشێوەیەکی خێرا ئاوەدان بکرێنەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان”.

شەنگال قەزایەکە لە پارێزگای مووسڵدا و دە‌کە‌وێتە‌ ئە‌وپە‌ڕی‌ خۆرئاوای‌ هەرێمی کوردستان، 120 کلم لە‌ شاری‌ مووسڵە‌وە‌ دوورە‌‌ و دە‌کە‌وێتە‌ خۆرئاوایە‌وە‌، ساڵی 2014 لە هێرشی داعشدا خاپوور کرا و پاش چوار ساڵ کەوتەوە دەست حکومەتی عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this