
لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN- مەودا مستەفا
دوای ئەوەی چەند جارێك لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر داوای ئامادەبوونی پەرلەمنتارێكی پاتی كراوە لەسەر تۆمەتبارکردن و كووشتی بەمەبەست، دوێنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پارێزبەندی لەسەر بەهمەن كاكە عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی هەڵگرت.
سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: رۆژی یەكشەممە، رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پارێزبەندی لەسەر بەهمەن كاكە عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی هەڵگرت، ئەوەش دوای ئەوەی چەند جارێك لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر داوای ئامادەبوونی كراوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی :”بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدا ئەگەر پشووی وەرزی یاسادانان بوو بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی (40)ی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە(1) ی ساڵی 1992 لەكاتی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەسەڵاتی هەیە راستەوخۆ پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار هەڵبگرێت، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی یەكشەممە رێواز فایەق، ئەو بڕیارەی داوە”.
بەهمەن كاكەعەبدوڵا بەپێی ماددەی (406)ی یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەرێكی كەلار سكاڵای لەسەر تۆماركراوە و چەندجارێك لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر داوای ئامادەبوونی كراوە بەمەبەستی وەرگرتنی وتەی لەو بارەیەوە.
تۆمەتباركردنی بەهمەن كاكە عەبدوڵا، دەگەڕێتەوە بۆ رووداوی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2015ی كەلار.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17