“لە چەند مانگی داهاتوودا داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عێراق زیاد دەبێت”

0
145

SNN

خالید سەڵاح بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرکەكانی عێراق رایگەیاند: “لە چەند مانگی داهاتوودا داهاتی گومرکیی لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا بەڕێژەی %40 زیاد دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە “”پلانی باشمان داوە بۆ چارەسەركردنی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازە سنوورییەكان، ئەمە وێرای شلكردنی رێوشوێنەكان و دابینكردنی پێدوایستی سەلامەتی تەندروستیی بۆ بازرگانان لە دەروازە سنوورییەكاندا”، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گومرکیی ئوم قەسر باشووری بەسرە، مازن محەمەد عەلی رایگەیاند كە داهاتی گومرکیی ئوم قەسر بۆ مانگی ئابی رابردوو، 27 ملیار دینار بووە، ئاشكرای كردووە كە داهاتی گومرکی ئوم قەسر لە مانگی رابردوودا، بەڕێژەی 30ی لەسەدا زیادی كردووە و گەیشتووەتە 27 ملیار دینار.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this