لەسەر چەند پرسێکی ئەمنیی وەزیری بەرگریی عێراق دەچێتە پەرلەمان

0
140

SNN

بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەک کە یەکێک لە تەوەرەکان جموجۆڵی سوپایە لە شارەکان، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بانگهێشتی وەزیری بەرگری عێراق دەکات.

عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەکە رایگەیاندووە “پیشتر عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ بانگهێشتکراوە بۆ روونکردنەوە لەسەر کوژرانی خۆپیشاندەران و تیرۆری چالاکوانە مەدەنییەکان”.

وتیشی: “ئەم هەفتەیەش جومعە عیناد وەزیری بەرگریی بانگدەکەینە پەرلەمان بۆ لێپرسینەوەی لە چەند دۆسیەیەک، لەوانە پرسی بڵاوەپێکردن و جموجۆڵی سوپا لە شارەکان و پاراستنی ئەمنیەتی پارێزگاکان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this