3404 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

0
118

SNN-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی راگەیەنراوەکەیان، 81 کەسی دیکە لەو ماوەیەدا بە کۆرۆنا مردوون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 18 هه‌زار 427 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 3 هه‌زار و 404 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 81 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 3 هه‌زار و 871 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌.

کۆی ژمارەی تووشبووان لەعێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئەمڕۆ گه‌یشتۆته 238 هه‌زار و 338 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زار و 123 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 180 هه‌زار و 473 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه 50 هه‌زار و 742 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this