ماکرۆن بە سەردانێک دەگاتە بەغدا

0
156

SNN

وابڕیارە ئەمڕۆ چوار شەمە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكوەزیرانی فەرەنسا بگاتە بەغدا و لەلایەن سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانەوە پێشوازیی لێبكرێت، بە پێی سەرچاوە هەواڵییەكان ماكرۆن سەردانی هەولێر ناكات و ئەگەر بەرپرسانی هەرێم بیانەوێت ماكرۆن ببینن دەبێت بچنە بەغدا.

بەپێی ڕاپۆرتێكی (عین العراق نیوز) سبەینێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بینینی ماكرۆن دەچێتە بەغداد و باس لە پشتیوانی فەرەنسا بۆ پێشمەرگە و گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێت.

بە پێی پێشبینی سەرچاوە هەواڵیەكان لە دیدارەكاندا باسی یەكپارچەیی خاكی عێراق و پشتیوانی فەرەنسا بۆ حكومەتی نوێی عێراق و دستێوەردانی سەربازیی توركیا و میلشیاكانی سەر بە ئێران و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكرێـت.

چاوەڕێش دەكرێت بەشێك لە گفتوگۆكان پەیوەندی نوێی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی بێت.

سەردانی ماكرۆن یەكەم سەردانی فەرمی و پلە باڵایە بۆ عێراق لە دوای ئەوەی كە مستەفا كازمی بووەتە سەرۆكوەزیرانی عێراق.

بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم، سه‌ردانی بە‌غدا دەکات بە بینینی ماکرۆن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this