تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە رومادی قوربانی لێکەوتەوە

0
440

SNN

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆرۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری رووبادی لە پارێزگای ئەنبار تەقیوەتەوە و قوربانی هەبووە.
لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس برینداربوون کە دووانیان هاووڵاتی مەدەنی بوون و ئەوەی دیکەش ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بووە.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.
لە ماوەی رابردوودا هێرش و پەلامارەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان و ناوەڕاست و باشووری عێراق زیادیانکردووەتەوە و هێزەکانی سوپاش بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە و چەند هێزێکی ئەمنی، ئۆپراسیۆنی فراوانیان دژ بە چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەک ئەنجامداوە.

بە گوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئێستادا زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سوریا چالاكن و هێرشەكانیشیان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیانكردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this