داهاتی مانگی رابردووی نەوتی کەرکوک دەخرێتەڕوو

0
227

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد و عێراق لەو مانگەدا 80 ملیۆن و 494 هەزار و 536 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە دوو ملیۆنی نەوتی کەرکوکە.

بەپێی راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی نەوتی عێراق مانگی ڕابردوو لە کەرکوک 2 ملیۆن و 989 هەزار و 400 بەرمیل نەوت دەرهێندراوە و لە ڕێگەی بۆری نەوتی جەیهانەوە هەناردە کراوە.

حکومەتی عێراقی ڕایگەیاندووە کە یەک بەرمیل نەوتیان لە مانگی ڕابردوودا بە 43 دۆلار و 60 سەنت فرۆشتووە بەوەش داهاتی نەوتی کەرکوک نزیکەی 129 ملیۆن دۆلار بووە لە مانگی رابردوو.

یەدەگی نەوتی ئەم ناوچەیە لە كەركوك دەگاتە نزیكەی 13 ملیار بەرمیل واتە رێژەی 12%ی كۆی گشتی یەدەگی نەوتی عێراق پێكدەهێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this