لە دهۆک کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

0
188

مەودا مستەفا-SNN

بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت: “رۆژانە رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دهۆک لە زیادبووندایە”، بەڵام گەشبینی نیشاندا لە کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی تەندروستی پارێزگاکە.

د.خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی راگەیاند: بەداخەوە ئەو بارودۆخەی ئێستا لە دهۆک هەیە لە ژێر کۆنترۆڵی تەندروستیدا نییە و  رۆژانە ئامارەکان لە زیادبووندایە، بەڵام خاڵێکی زۆر باش هەیە لە دهۆک ڕۆژانە پشکنینی زۆر دەکرێت، پێشبینی دەکەین لە رێگەی ئەو پشکنینانەوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵبکەین.

لەبارەی رەوشی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم، ناوبراو باسی لەوەشکرد لە سلێمانی رێژەی تووشبوون زیادیکردووە بەڵام دۆخی تەندروستی هەولێر لە ئێستادا باشترە.

لەدوای جەژنی قوربان کە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار روویان لە ناوچەکانی هەرێم کرد، رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی و دهۆک زیادیکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this