یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی  دوو یاریزانی بە توانا نزیکبووەتەوە

0
1383
لاوتارۆ مارتینێز

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەی دوو یاریزانی بە توانا نزیکبووەتەوە و دەیەوێت لە رۆژانی داهاتوو گرێبەستیان لەگەڵ بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، فایناڵدۆمی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی لیڤەرپوڵ، رەزامەندی نیشانداوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە.

هەروەها ئەو یاریزانە بۆ 3 ساڵ و بە گرێبەستێكی 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆیی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات،گرێبەستەکەش لە ئێستادا بەرەو تەواوبوونی دەچێت و  گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە  بەرەوپێشچوونی زۆری بە خۆیەوە بینیوە.

دووەم گرێبەستی بەرشەلۆنە گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزە، بە پێی زانیارییەکانی ئەم رۆژنامەیە، بەرشەلۆنە زۆر زۆر نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینییە.

بەرشەلۆنە رۆژی سێشەممە راکیتچی بە یانەی سڤییا دا، ئەو یانەیە دەیەوێت دوای ئەم یاریزانە، هەریەکە لە سوارێز و ئارتۆرۆ ڤیدال  بفرۆشێت، بە قسەی رۆژنامەکان هەردوو یاریزان پەیوەندی بە یانەکانی ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس دەکەن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this