پێشنیازەیاساى ماف و ئەرکى نەخۆش چیيە، کە ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆى لەبارەوە دەکات؟

0
116
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان

SNN – مەودا مستەفا

ئەندامێکى لیژنەی تەندروستیی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: پێشنیازەیاسای “ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان” هەمووی گرنگە، چونکە لە هەرێمی کوردستان بۆشاییەکی یاسایی هەیە لە مافی نەخۆش.

گەلاوێژ عوبێد، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان بەSNNی راگەیاند: “پێشنیازەیاساى ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان هەمووی گرنگە، چونکە لە هەرێمی کوردستان بۆشاییەکی یاسای هەیە لە مافی نەخۆش، وەکو لیژنەکەمان پێشنیازی ئەو یاسایەمان کرد و دوای ئەوەی پێشووتر خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت”.

وتیشى: “پێشنیازەیاساکە چەند ئامانجێکی لەخۆگرتووە، ئەویش زیاتر خزمەتکردنی تەندروستيی گشتی هاووڵاتییان لەڕێگای وەرگرتنی مافەکانیان و ئەرکەکانیان، هەروەها پاراستنی شکۆی نەخۆش و تایبەتمەندی و نهێنیەکانی و پتەوکردنی متمانەی نێوان نەخۆش و پزیشکان”.

ئەندامەکەى لیژنەی تەندروستیی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “یەکێکی تر لە ئامانجەکان یاساکە کەمکردنەوەی رێژەی مردن و پەککەوتەیی،  دابینکردنی باشترین شوێنی مانەوە بۆ نەخۆش، ئەگەر پێویستی کرد زانیاریەکانیشی پارێزراو بێت و نابێت بەبێ رەزامەندی نەخۆش بدرێت بەهیچ کەسێک”.

گەلاوێژ عوبێد ئەوەشى خستەڕوو: “لەهەمانکاتدا نەخۆش چەند ئەرکێکی لەسەرە لەوانەش کاتێک سەردانی دامەزاروە تەندروستییەکان دەکات پابەندی یاساکانی ئەو دامەزراوەیە و پاراستنی کەلوپەلەکانی بێت، لەگەڵ کۆمەڵێک ئەرکی تر کە لەیاساکدا دیاری کراوە”.

هەر لەوبارەیەوە لوقمان وەردی، ئەندامی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پێشنیازەیاسایە گرنگە بەتایبەت بۆ ئەم کاتە کە پەتاى کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە”.

 

بەشی بکە لە
تاگەکانکوردستان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this