ماکرۆن: هاتووم لەم کاتە سەختەدا پشتیوانیی عێراق بکەم

0
178

SNN

سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند “نامانەوێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی دەوڵەتان، بەڵکو خواستمان ئەوەیە ئەو دەوڵەتانە ببنە هاوکاری عێراق لە دابینکردنی ئاسایشدا، سەرۆکی فەڕەنساش وتی: “هاتوون لەم دۆخە سەختەدا یارمەتیی عێراق بدەن”.

دوای کۆبوونەوەیان، ئەمڕۆ چوارشەممە هەریەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازدا.

سەرۆکی فەڕەنسا وتی: ” هاتووم لەم کاتە سەختەدا پشتیوانیی عێراق بکەم و بەردەوامدەبین لە پشتیوانیکردنی عێراق لە نەهێشتنی دەستتێوەدانی دەرەکی و پێویستە سەرکردایەتییەکانی عێراقیش پارێزگاری لەم دۆخە راگوزەرە بکەن”.

وتیشی: “هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین کە پشتیوانی عێراق بکات و رۆڵی ئێمەش بەردەوامدەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی داعش، چونکە تا ئێستا داعش لە عێراق چالاکە”.

سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند: “پرۆژەیەکیان پێشنیاز کردووە بۆ نەهێشتنی دەستوەردانی دەرەکیی و هەڕەشە بۆ سەر سەروەریی عێراق و داومانەتە نەتەوە یەکگرتووەکانیش”.

هاوکات بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەدا “نامانەوێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی دەوڵەتان، بەڵکو خواستمان ئەوەیە ئەو دەوڵەتانە ببنە هاوکاری عێراق لە دابینکردنی ئاسایشدا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this