لێدوانی راکیتچ دوای جێهێشتنی بەرشەلۆنە

0
544
ئیڤان راکیتچ

SNN Sport

ئەمڕۆ ئیڤان راکیتچی کرواتی و یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، پاش پەیوەندیکردنی بە یانەی سڤییای ئیسپانییەوە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە یانەی بەرشەلۆنە بۆ سازکراو یانەکە رێزی لەو یاریزانە ناو ماڵئاوایی لێکرد.

لە لێدوانێکیدا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ماڵئاواییکردنی لە یانەکەی راکیتچ وتی:” سوپاسی هەموو ئەو راهێنەرانە دەکەم کە مەشقیان پێداوم،نامەوێت من بڵێم کاتێکی خراپمان هەبووە لە یانەکە، چونکە کاتێكی خۆشمان هەبووە و زۆر بە سەختی کارمان کردووە، من زۆر سوپاسگوزارم”.

دواتر وتی:” چەندین ساتی خۆشم لە بەرشەلۆنە بەسەر بردووە، بەڵام ئەگەر یەکێکیان هەڵبژێرم، یاری کۆتایی بەرلین هەڵدەبژێرم لە ساڵی 2015 کاتێک خۆلی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپامان بە دەستهێنا، بەڵام هەست بە دڵتەنگی دەکەم کە لە یاری بایرن میونخ بەشداریم نەکردووە، چونکە دەمویست کۆتا یاری خۆم بکەم و ماڵئاوایی بکەم،من سوپاسی سەرۆکی یانەکەو ئیدارە دەکەم، بۆ ئەو خزمەتگوزاریانەی کە بە منیان داوە،هەموو یاریزانێک ئازادە چی بڕیارێک دەدات، من  ئەم ساتەی ئێستا بە گونجاو دەزانم کە یانەکە جێبهێڵم،ناشزانم میسی و یاریزانەکانی تر چی بڕیارێک دەدەن”.

لە کۆتایدا وتی:” یانەی بەرشەلۆنە هەر یانەی بەرشەلۆنەیە، گەورەترین یانەی جیهانە، هەموو یاریزانێک خەون بە یاریکردن بۆ ئەو یانەیە دەبینێت،بەرشەلۆنە وەکو ماڵی من دەمێنێتەوە،گۆڵیش لەو یانەیە بکەم ئاهەنگ ناگێڕم”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this