فراکسیۆنی یەکێتی داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات

0
318

SNN- مەودا مستەفا 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “ئەو خاڵانە بەگرنگ دەزانین قسەی لەسەر بكەین خراپیی دۆخی دارایی كوردستان و نەبوونی مووچە و لێبڕینی نایاسایی مووچەیە و كاری لەسەر دەكەین بۆ ئەوەی بەهاوكاری حكومەت لەم دۆخە دەرباز بین، ئەوەش پێویسته حكومەت چاكسازی راستەقینە لەسەرچاوەكانی داهات و گرێبەستە نەوتییەكان و داهاتە نا نەوتییەكان بەتایبەت خاڵە سنوورییەكان بكات”.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەرزی پێشوو پەرلەمان نەیتوانی بەهۆی كۆرۆنا ئەركاكانی وەك پێویست جێبەجێبكات، لەم وەرزەش قەیرانی دارایی بەرۆكی هەرێمی گرت، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەوە نەتوانرا فراكسیۆنەكان قسەیان هەبێت، ئێستاش بەلای ئێمەوە ئەو وەرزە زۆر گرنگە بۆ قەرەبووكردنەوەی كاتە ڕۆیشتووەكان و باسكردنی بابەتە پێویستەكان.

دەشڵێت: “ئەو خاڵانەی بەگرنگی دەزانین قسەی لەسەر بكەین خراپیی دۆخی دارایی كوردستان و نەبوونی مووچە و لێبڕینی نایاسایی مووچەیە کە كاری لەسەر دەكەین بۆ ئەوەی بەهاوكاری حكومەت لەم دۆخە دەرباز بین، ئەوەش پێویسته حكومەت چاكسازی راستەقینە لەسەرچاوەكانی داهات و گرێبەستە نەوتییەكان و داهاتە نا نەوتییەكان بەتایبەت خاڵە سنوورییەكان بكات”.

ئەوەشی خستەڕوو، نەبوونی پرۆژەیاسای بودجە كە شەش ساڵە حكومەت ڕەوانەی نەكردووە، ئێمە فشار دەکەین لەسەر حكومەت بۆ ئەوەی هەولێر و بەغدا بگەن بەڕێككەوتن و حكومەتی هەرێمیش پرۆژەیاسای بودجە لەكۆتایی ئەمساڵ ڕەوانەی پەرلەمان بكات تاوەكو لێرە پەسەند بكرێت .

باسی لەوەشكرد، یاسای چاكسازی لە 1ی تەمموز كەوتۆتە بواری جێبەجێكردن، بەپێی ڕێككەوتنی حكومەت و پەرلەمان هەر سێ مانگ جارێك دەبێ حكومەت ڕاپۆرتێك لەبارەی جێبەجێكردنی یاساكە بداتە پەرلەمان، بەلای ئێمەش گرنگە چاودێری بكەین تا بەدادپەروەری جێبەجێبكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this