سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان کۆبووەوە

0
44

SNN

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری.

بەپێی هەواڵێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی دۆخی تەندروستی و كاریگەرییەكانی لەسەر باری ئابوری وڵات كرا.

هەر لەدیدارەكە تاوتوێی خشتەی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لەگەڵ گرنگترین یاساكان بۆ قۆناغی داهاتوو، لە نێویاندا یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، كە پێشتر ئەنجومەن دەنگی لەسەر دابوو، لەگەڵ گرنگی یەكلایی كردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و چەند یاسایەكی تر.

جەختیشكرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژەكان و چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور و كاركردن بۆ سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و هەماهەنگی بەمەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانەكان و بوژانەوەی وڵات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this