وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڕیاریدا

0
2029
وەزارەتی پەروەردە

SNN- عەلی حەمە سەعید

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزارەت بریار دەدات لەسەر دیاریکردنی ڕێکەوتی دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بۆ قوتابخانە و خوێندنگا و پەیمانگا حکومی و ناحکومیەکان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی ئەیلول، وەزیری پەروەردە راپۆرتی وەزارەتی پێشکەش بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کرد. سەبارەت بە چۆنیەتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 ، کە چەندین بژاردە خرانە روو، پاش هەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستیی لەلایەن وەزیری تەندروستی، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجومەنی وەزیران بریاریدا، کە ناوەندەکانی خوێندنی سەربە وەزارەتمان بە شێوازی خوێندنی ناو پۆل نەکرێتەوە. بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان و کۆی گشتی کۆمەڵگا. لەهەمان کاتدا تاوتوێی ئەوەش کرا، کە پرۆسەی خوێندن رانەگیرێت، بۆ ئەوەی ساڵی خوێندنی قوتابیان و خوێندکاران نەفەوتێت و لەکاتی دەستپێکی دەوام خوێندنی ئەلیکترۆنی و خوێندنی ئۆنلاین پەیرەو بکرێت.

باسی لەوەشکردووە: پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین لە سەرجەم ناوەندەکانی وەزارەتی پەروەردە پەیڕەو دەکرێت ، جگە لە قۆناغی 12 ی ئامادەیی، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنن، کە “وەزارەتی پەروەردە لە نزیکترین دەرفەتدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنی دەرچواندنی رێنمایی ورد بۆ جێبەجێکردنی بریاری ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران کە چەندین بابەت لە خۆ دەگرێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەنجومەنی وەزارەت بریار دەدات لەسەر دیاریکردنی ڕێکەوتی دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بۆ قوتابخانە و خوێندنگا و پەیمانگا حکومی و ناحکومیەکان .

وەزارەتی پەروەردە رونیشیکردەوە: ئەنجومەنی وەزارەت بریار دەدات لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قوتابیانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی ، بە هەموو بەشەکانیەوە ، لە خوێندنی حکومی و ناحکومی بە شێوازی ئامادەبوونی تەواو لە ناو پۆل بە گوێرەی ئەورێنماییانەی وەزارەتی تەندروستی دیاری دەکات پاش کۆتایی هاتنی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: کۆی گشتی ئەو بابەتانەی پێویستن بۆ دەستپکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئەنجومەنی وەزارەت ڕێنمایی پێویستیان پێدەردەچوێنرێت. رەوشی تەندروستی لە ئێستادا وا دەخوازێت کە ژیانی مامۆستایان و قوتابیان پارێزراو بێت و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەکرێت و قوتابیانیش بێ خوێندن نەبن. ئەم هەنگاوەش پێویستی بە پشتیوانیکردنی هەمووانە ، ئەگەر دۆخی تەندروستیش ڕێگابدات بەگەرانەوە بۆ ناو ناوەندەکانی خوێندن، لە هەرکاتێکدا بە دڵنیاییەوە خوێندنی ئاسایی
دەستپێدەکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this