هه‌وره‌ بروسكه‌ کۆتایی بە ژیانی گەنجێک هێنا

0
658

SNN- سیروان حه‌سه‌ن

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندێكى سنوورى شارى كه‌لار به‌هۆى هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵ گیانى له‌ ده‌ستدا.

ژیلوان عادل به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل له‌ سنوورى گه‌رمیان به‌ SNNى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ى ئه‌یلولى 2020 له‌ گوندى (به‌كر بایفى) سه‌ر به‌ ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل گه‌نجێك به‌هۆى هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ گیانى له‌ ده‌ستدا.

وتیشى، “ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌ و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر بانى مزگه‌وتى گونده‌كه‌ سه‌رقاڵى كاركردن بووه‌، به‌ڵا هه‌وره‌ بروسكه‌ لێیداوه‌ بووه‌ته‌ هۆى گیان له‌ ده‌ستدانى”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this