كارمەندانی فەرمانگە فیدڕاڵیەكانی عێراق ئامادەنین مووچە بە لێبڕینی%21 وەربگرن

0
686

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی هەرێم كە سەر بە فەرمانگە فیدراڵییەكانی حكومەتی عێراق و بودجە و موچەیان لە حكومەتی عێراقەوە بۆ دابیندەكرێت، بەڵام لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە موچەكانیان ڕاگیراوە و زیاد لە 60 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئامادەنین بە لێبڕینی لە%21 موچە وەربگرن، پەرلەمانتارێكیش باس لە وەردەكاری بابەتەكە دەكات.

فەرمانبەرێكی نشینگەی پارێزگای هەڵەبجەی سەر بە حكومەتی عێراق كە نەیوست ناوی بڵاو بكرێتەوە بە SNNی راگەیاند: جیاواز لە فەرمانگەکانی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم ئێمە موچەكانمان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراقەوە بۆ دابیندەكرێت بەڵام لە ئێستادا زیاد لە60 ڕۆژە مووچەكانمان دەستی بەسەرداگیراوە و لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە دابەشناكرێت، هەرچەندە لە هەندێك بەڕێوەبەرایەتی و نشینگەی دیكەوە بە بێ‌ لێبڕین مووچە دابەشكرا بەڵام دوای چەند ڕۆژێك لێیان وەرگیرایەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ دەیانەوێت مووچەی ئێمەش بە لێبڕینی لە%21 دابەشبكات، لە كاتێكدا ئێمە لە بەغداوە پارەی مووچەمان بۆ دابیندەكرێت، بەڵام ئێمەش بە هەموو كارمەندانەوە كە سەر بە فەرمانگە فیدراڵییەكانی حكومەتی عێراقین وەرگرتنی مووچەمان بە لێبڕینی لە%21 ڕەتكردووەتەوە و تەنانە بەڕێوەبەر و بەرپرسانی دیكی باڵای سەر بە حكومەتی فیدراڵیش ئامادەنین ئەو موچەیە بە لێبڕین وەربگرن و پشتگیری ئێمە دەكەن.

لای خۆیەوە وشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ SNNی ڕوونكردەوە، “جێگەی داخە كە فەرمانبەرانی سەر بە فەرمانگە فیدراڵییەكان ماوەی زیاد لە 60 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە لەكاتێكدا مووچەكانیان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دابیندەكرێت و پەیوەندی بە هەرێمەوە نییە، بۆیە ئێمە هەرزوو داوامانكردووە كە مووچەكانیان لە بەغداوە راستەوخۆ بنیڕدرێ، بەڵام حكومەتی هەرێم بە هەموو توانایەوە دژمان وەستایەوە لە كاتێكا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رازیبوون”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كیشەی دواكەوتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە بەردەوامی هەیە، بۆ ئەومەبەستەش داوامان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێم كردووە كە دەبێت بە گوێرەی دەستوور ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە یەكجاری دەستهەڵگرێ لە دەستوەردانی كاروباری ئەو فەرمانگانە چونكە فەرمانگەی فیدراڵیین و پەیوەندییان بە هەرێمەوە نییە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this