کڕینی فڕۆکەی ڕافاڵ لەلایەن یۆنانەوە ترس دەخاتە دڵی تورکیا

0
702

SNN

سەرەڕای زیادبوونی گرژییەکانی و ئەگەری نزیکبوونەوەی شەرێکی نوێ لە نێوان تورکیاو یۆناندا، وڵاتی یۆنان گرێبەستێکی کرینی فرۆکەی ڕافاڵی لەگەڵ وڵاتی فەرەنسادا واژو کردووەو ئەم گرێبەستەش تورکیا نیگەران دەکات.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی فەڕەنساوە رایگەیاند: سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی یۆنان و تورکیا، وڵاتی یۆنان کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بۆ کڕینی چەک بەتایبەت وڵاتی فەڕەنسا، دەیەوێت لەرێگەی چەند گرێبەستیکەوە فڕۆکەی ڕافاڵی پێشکەوتووی فەڕەنسی بکڕێت و هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی پێ تۆکمەتر بکات.

لای خۆشییەوە وەزیری دارایی یۆنان سێشەممەی رابردوو رایگەیاند: کە وڵاتەکەیان ئامادەیە برێک لە پارەی هەڵگیراوی وڵاتەکەی بۆ کڕینی چەک و فرۆکە خەرج بکات، تا لە ڕێگەیەوە بتوانێت سیستمی بەرگری وڵاتەکەمان بەهێز بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش قسەمان لەگەڵ وڵاتی فەڕەنسا کردووە.

فەرەنسا بڕیاریدا داوە 18 فڕۆکەی جەنگی و بارهەڵگری گەورە بە وڵاتی یۆنان بفرۆشێت کە بەشێک لەو فڕۆکانە لە جۆری ڕافاڵ-ن، لە هێزو توانادا هاوشێوەی فڕۆکەی F-22 ی ئەمریکین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this