یەکێتی ئەوروپا ” نە ئەردۆغان و نە هیچ لایەنێک ناتوانێت یەکێتیی ئەوروپا بە هەڕەشە بترسێنێت”

0
750

SNN

مارگریتیس کیناس، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنى فەرمی یۆنان رایگەیاند: وەک یەکێتى ئەوروپا ماوەیەکیان وەک دەرفەت داوەتە تورکیا ئەگەر لەو ماوەیەدا واز لەسەرکێشییەکانى نەهێنێت ئەوا لەم مانگەدا کۆمەڵێک سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنن.

سەبارەت بە هەڕەشەکانى ئەردۆغان لە یەکێتى ئەوروپا کیناس جەختیکردەوە، نە ئەردۆغان و نە هیچ لایەنێک ناتوانێت یەکێتیی ئەوروپا بە هەڕەشە بترسێنێت، هەروەها بەرپرسەکەى یەکێتى ئەوروپا دوپاتیکردەوە کە ئەو سزایانەى بۆ تورکیایان ئامادە کردووە زیانى زۆر بە ئەنقەرە دەگەیەنن کە تائیستا بەشێک لەو سزایانەش ئاشکرا نەکراون چین.

24ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا لە بارەی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لەسەر رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێوەبچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this