بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا کەسێک بۆ جاری دووەم تووشی کۆرۆنا بوو

0
254

SNN

تەندروستیی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، کە هاووڵاتییان پاش چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دووبارە تووشی هەمان ڤایرۆس دەبێتەوە، ئەمەش یەکەم حاڵەتی لەوجۆرەیە لە بەریتانیا تۆماربکرێت.

هاووڵاتییە تووشبووەکەی بەریتانیا بۆ میدیاکان قسە دەکات و دەڵێت: راستە من لە مانگەکانی رابردوودا تووشی کۆرۆنا بووم و دواتر چاکبوومەوە، هەگیز لەو بروایەدا نەبووم کە دووبارە تووشی ڤایرۆسەکە ببمەوە و لەو بڕوایەدابووم جەستەم بەرگری پەیدا کردووە، بەڵام ئەوەتا ئێستا دووبارە تووشبوومەتەوە.

تا ئێستا توێژینەوە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە و زانایان دەیانەوێت لە شێوازو رەوشتی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن بۆ ئەوەی بتوانن ڤاکسینێکی گونجاو پێش هاتنی وەرزی زستان بدۆزنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this