وەزارەتی نەوتی عێراق هەواڵێکی میدیا عەرەبی و جیهانییەکان رەت دەکاتەوە

0
712

SNN

ئیحسان عەبدول جەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: کە ئەوان پابەندی تەواویان هەیە بە بڕیارەکەی ئۆپیکەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنای نەوت، هەروەها ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە کە ئاماژە بەوە کراوە  عێراق بەرهەمهێنای نەوتی کەم نەکردۆتەوە.

وتەبێژەی وەزارەتی نەوتی عێراقیش پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە عێراق دەقاو دەق پابەندی بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەسە لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنای نەوت کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ دەریکردو وڵاتانی ئەندام پێوەی پابەندن، عێراق لەکاتی ئێستادا بەرهەمهێنای نەوتی بۆ 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمکردۆتەوە دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پلەس، تا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرییەک بەخۆیەوە ببینێت.

شایەنی باسە لە میدیا عەرەبی و جیهانییەکاندا ماوەی چەند رۆژێکە ئاماژە بەوە دەکرێت کە عێراق لە بڕیارەکەی ئۆپیک پلەس جیاکراوەتەوەو دەتوانێت بەرهەمهێنای نەوت کەم نەکاتەوە تا کاریگەری لەسەر بواری دارایی و ئابووری وڵاتەکە نەبێت، بەڵام وەزیری نەوت و وتەبێژەکەشی بە هەموو جۆرێک ئەو هەواڵە رەت دەکەنەوەو ئاماژە بەوە دەکەن کە عێراق وەک وڵاتانی دیکەی ئەندام لە ئۆپیک پابەندی بڕیارەکانیەتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this