گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
545
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (3/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • رامۆس:” میسی مافی خۆیەتی کوێ هەڵدەبژێرێت و یانەکەی جێبهێڵێت، بەڵام نازانم بە باشترین شێوە جێیدەهێڵێت یان نا.
  • سەرکردەی ریاڵ مەدرید نایەوێت ئەو یاریزانە یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
  • داهاتووی ریگیلۆن گومانی دروستکردووەو نازانرێت دەمێنێتەوە یان نا.
  • بەیڵ رەخنە لە یانەکەی دەگرێت کە وەرزی رابردوو رێگەی نەداوە ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.
  • دوای 17 مانگ دوورکەوتنەوە، لویس ئینریکی ئەمشەو لە یاری بەرامبەر بە ئەڵمانیا وەکو راهێنەری ئیسپانیا دەردەکەوێتەوە.

ئاس:

  • بەرشەلۆنەو میسی، باوەڕپێنەکراو.
  • بارتۆمیۆو باوکی میسی کۆبوونەوەیەکی دۆستانە دەکەن.
  • ئەستێرەکە پێداگرە لە رۆشتن، بەڵام یانەکەی رەتیدەکاتەوە قسە دەربارەی رۆشتنی بکات.
  • بەیڵ:” ویستم ریاڵ مەدرید جێبهێڵم بەڵام ئاسانکاریم بۆ نەکرا لە وەرزی رابردوو.
  • نەیمار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت دوای ئەوەی پشووەکەی لە ئیبێزای ئیسپانی بە سەر بردووە.
  • لویس ئینریکی وەکو راهێنەری ئیسپانیا دەردەکەوێتەوە لە یاری ئەمشەوی ئەڵمانیا.

سپۆرت:

  • لوتکەی کۆبوونەوە بە بێ رێککەوتن.
  • میسی رایگەیاندووە دەیەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و لە بڕیارەکەی پەشیمان نابێتەوە.
  • بارتۆمیۆ رایگەیاندووە، ئەو گرێبەستی هەیەو بۆ فرۆشتن نیە.
  • چاوپێکەوتنی بارتۆمیۆ و خۆرخێ میسی دۆستانە بووەو زیاتر لە کاتژمێر و ونیوێکی خایاندووەو باوکی میسی پارێزەرێکی لەگەڵ بووە.
  • ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا بۆ نەیمار پۆزەتیڤ بووە، ئەو یاریزانە لە کاتی پشووەکەی تووشی کۆرۆنا بووە لە ئیبێزا.
  • راکیتچ بە شێوەیەکی گەورە ماڵئاوایی لێکراو گەڕایەوە بۆ یانەی سڤییا.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • راکیتچ سوپاسی بەرشەلۆنە دەکات.
  • باوکی میسی و بارتۆمیۆ کۆبوونەوە بە بێ هیچ رێککەوتنێک و میسی پێداگرە لە رۆشتن و سەرۆک رەتیدەکاتەوە.
  • هەڵبژاردەی ئیسپانیای نوێ رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە بە راهێنەرایەتی لویس ئینریکی.
  • بەیڵ ریاڵ مەدرید تۆمەتبار دەکات کارەکانی رۆشتنی بۆ قورس کردووە.
  • نەیمار لە دۆرگەی ئیبێزا تووشی کۆرۆنا بووە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this