وەزارەتی دارایی بە مەرج لە %15 قەرزی پێشینەكانی هاووڵاتییان خۆشدەبێت

مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە بڕیارێكی نوێدا ئاماژە بەوەدەكات كە بەمەرجی ئەوە لێخۆشبوون لە %15 ی قەرزی پێشینەی هاووڵاتییان خۆشدەبن كە سەرجەم گوژمەی قەرزە بداتەوە، هاوكات تا 1/11/2020 هاووڵاتییان دەتوانن لەو بڕیارە سودمەند ببن.
لە بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی كە وێنەیەكی تایبەت بۆ SNNنێردراوە ئاماژە بەوەكراوە، پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران لە 30/8/2020 لێخۆشبوون بەڕێژەی لە %15 لەقەرزی پێشینە و (غەرامە)ی پێشینەی سندوقی نیشتەجێكردن كە لە ئەستۆی هاووڵاتییانە بەمەرجێك هەموو قەرزە كەڵەكەبووەكان بەیەك گوژمە تا ڕێككەوتی 1/11/2020 بگیڕێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لێخۆشبوون بە ڕێژەی لە %15 لەو پێشینانەی كە لە ئەستۆی هاووڵاتییاندا ماوە لەوماوەیەی كەبۆی دیاریكراوە تا 1/11/2020 بە یەك گوژمە بیاتەوە بە شێوەی نەقدی، ئەم بڕیارەش لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17