پۆلیسى فیدراڵى ده‌ستى به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراودا گرت له‌ كه‌ركوك

0
178
پۆلیسى فیدراڵى عێراق | فۆتۆ: Esta

SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسى فیدراڵى عێراق ده‌ستى به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو و بڕێك مادده‌ى ته‌قێنه‌ره‌وه‌دا گرت له‌ كه‌ركوك، هاوكات چوار تۆمه‌تبارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كه‌ركوكیان ده‌ستگیر كرد.

په‌یامنێرى SNN له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ پۆلیسى فیدراڵى ده‌ستى به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو، 200 كیلۆ مادده‌ى ته‌قێنه‌ره‌وه‌ى (TNT)دا گرت له‌ كه‌ركوك”.

وتیشى: “چوار تۆمه‌تبارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كه‌ركوكيش ده‌ستگیركراون”.

هه‌ر ئه‌مڕۆ گروپی تیرۆریستی داعش لە رێگەی پێگەی فه‌رمى خۆى ناسراو به‌ (ئەعماق) بەرپرسیارییه‌تی خۆی لەو کردەوەیە ده‌ربڕى كه‌ به‌یانى رۆژى سێشه‌ممه‌ لە بازگەی مەریەم بەگ لە دەروازەی کەرکوک – حەویجە ئەنجامدرا و رایگه‌یاند: “ئەو خۆکوژەی خۆی تەقاندوەتەوە ناوی ( عەکرمە عێراقی )یه‌، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەی بە بازگایەکی هێزە سەربازییەکاندا تەقاندووەتەوە.

به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى كه‌ له‌ بازگه‌ى مریه‌م به‌گ روویدا له‌ باشوورى كه‌ركوك ژنێک کوژرا و چوار کارمەندی پۆلیسی ئیتیحادیش برینداربوون.

بەشی بکە لە
تاگەکانداعشکەرکوک
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this