سوارێز لە بەرشەلۆنە هەڵدێت و بە تەواوی رێکەوتنی لەگەڵ یانە نوێیەکەی کرد

0
1573
لویس سوارێز و رۆناڵد کومان

SNN Sport

بە ناوبانگترین رۆژنامەی ئیتاڵیا دووپاتی دەکاتەوە، لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی  و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، لە یانەکەی هەڵهاتووە و ئەو یاریزانە رێککەوتنی تەواوی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس کردووە و لە رۆژی داهاتوو پەیوەندی پێوە دەکات.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، لویس سوارێز بە تەواوی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس رێککەوتووە، ئەو یاریزانە  کارەکانی هاتنی بۆ یانەی یۆڤانتۆس تەواو دەکات.

رۆژنامەکە دەڵێت:” بە هاتنی ئەم یاریزانە هێڵی پێشەوەی یانەی یۆڤانتۆس سێ یاریزانی مەترسیدار بەخۆیەوە دەبینێت، کە ئەوانیش سوارێز، رۆناڵدۆ و دیبالایە.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتیش کە زۆر نزیکە لە یانەی یۆڤانتۆسەوە، دەڵێت:” ئارسر بانگی ئەم یاریزانەی کردووە بۆ یانەی یۆڤانتۆس، چونکە گۆڵکارێکی گەورەیە”.

لویس سوارێز ساڵێک لە گرێبەستی ماوە، لە لایەن رۆناڵد کومانی راهێنەرەوە تەلەفۆنی بۆ کراوە و داوای جێهێشتنی بەرشەلۆنەی لێ کردووە، ئەو یاریزانە لە پلانەکانی راهێنەرە ئۆرۆگواییەکە دوورخراوەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this