ڤیدیۆیەکی نوێ کوژرانی رەشپێستێکی دیکە دەردەخات بە دەستی پۆلیسی ئەمریکا

0
433

SNN-

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێدا لە یەکێک لە شەقامەکان پۆلیسی ئەمریکا کیسێک دەکەنە سەری کەسێکی بەڕەگەز ئەفریقی و پەستانی لێدەکەن تا گیانلەدەستدەدات.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردۆتەوە “مانگی سێی رابردوو دوو مانگ پێش کوژرانی جۆرج فلۆید لە ویلایەتی مینیسۆتا، تاوانێکی دیکەی کوشتن لەسەر دەستی پۆلیسی ئەمریکا روویداوە بە کوشتنی هاووڵاتییەک بەناوی دانییل برود لە شاری رۆتچستەر لە ویلایەتی نیویۆرک.

رووداوەکە بەنهێنیی ماوەتەوە تا رۆژی چوارشەممەی رابردوو جۆ برود لە خانەوادەی مردووەکە وتی: “پۆلیس براکەیان کەلەپچە کردووە و خنکاندوویانە لەڕێگەی کیسێکەوە کردوویانە بەسەریدا و دوای 15 خولەک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە”.

لە ڤیدیۆکەدا سێ ئەفسەری پۆلیس هەوڵی ئازاردانی برود دەدەن و ناچاری دەکەن خۆی بەدەستەوە بدات و پابەندی فەرمانەکانیان بێت.

پاش پشکنینی جەستەیی بۆ قوربانییەکە، دەرکەوتووە ناوبراو بەهۆی پەستانی زۆر لەسەر سنگی و تەنگەنەفەسییەوە گیانیلەدەستداوە.

رۆژی 24ی مانگی پێشووش لە گرتەیەکی ترسناکدا پاش ئەوەی پۆلیسی ئەمریکا گەنجێکی 29 ساڵی رەشپێست بە گیر دێنن و دەیانەوێت خۆی بەدەستەوە بدات، تەقەیان لێکرد و لە مەودایەکی نزیکدا کە دوورییەکەی (سفر) بوو چەند بە چەند فیشەکێک کوشتییان.

رووداوەکە تووڕەیی زۆری خەڵکی شاری کینوشای لە ویلایەتی ویسکنسن لێکەوتەوە و دواتر بە ناچاری قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەنرا.

رۆژی 25ی ئایاری رابردوو لەشاری مینیاپۆلس، چوار پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵ بە ناوی جۆرج فلۆید بە تۆمەتی ساختەکاری رادەگرن و کەلەپچەی دەکەن.

پیاوە رەشپێستەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس دەیهێنێتە خوارەوە، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و قاچێکی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت، تاوەکو دەبوورێتەوە و دواتریش لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.

وێنەی قوربانییەکە (دانییل برود)

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this