هاوسەرۆکی یەکێتی و سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە

0
133

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری بەغدا لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان کراوە لە عێراق و هەرێمی كوردستان و سەردانەکەی سەرۆکی فەڕەنساش تاوتوێکراوە.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە هاوسەرۆکی یەکێتی دەڵێت: “پێکەوە شەنوکەوی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانمانکرد لە عێراق و هەرێمی كوردستان”.

دەشڵێت: “بە بایەخەوە باسمان لە سەردانەكەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا بۆ عێراق کرد و هەوڵەکانیمان بەگرنگ نرخاند بۆ لێك نزیككردنەوەی بیروڕا جیاوازەكان لە عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “جەختمان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور كردووەتەوە كە تیایدا مافەکانی کورد لەبەرچاو بگیرێت و کێشەی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکرێت”.

ئیمانوێل ماکرۆن چوارشەممە بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this