دەبێت حکومەتی هەرێم بڕیاری “دەوامکردنی تەواو” هەڵبوەشێنێتەوە

0
650

SNN- مەودا مستەفا 

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت “لە ئێستادا گوزەرانی خەڵک لە ئاستێکی مەترسیدار دایە و لێبڕینی نایاسایی ٪21ی مووچەش دۆخەکەی ئەوەندەی دیکە نالەبارتر کردووە” دەشڵێت “دەبێت حکومەت بڕیاری دەوامکردنی فەرمانبەر لە 8ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ هەڵبووەشێنێتەوە”.

کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی بە SNN ڕاگەیاند: حکومەت ناتوانێت لە هەلومەرجێکی وەها سەختدا، فەرمانبەران ناچار بکات بە دەوامێکی وەها زۆر، بەتایبەت کە مەترسییەکانی کۆرۆنا هەر وەکو خۆیانن و فەرمانبەر هەیە مووچەکەی بەشی (5) ڕۆژ ناکات، چۆن بتوانێت لە مانگێکدا بە پڕی و لە ڕۆژێکدا دەوامی تەواوەتی بکات.

وتیشی :”لە ئێستادا گوزەرانی خەڵک لە ئاستێکی مەترسیدار دایە و لێبڕینی نایاسایی ٪21ی مووچەش دۆخەکەی ئەوەندەی دیکە نالەبارتر کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو هەمیشە لەگەڵ توند و تۆڵیدام و جددییات گرنگە، بەڵام نەک لەو حاڵ و گوزەرانەی ئێستای حکومەتی هەرێم، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم بەزوویی ئەم بڕیارە هەڵبووەشێنێتەوە؛ دەبێت هەم ڕەچاوی دۆخی دارایی بکرێت هەم دۆخی پەتای کۆرۆنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this