پۆلیسی رووسیا پیلانێکی گەورەی کوشتنی بەکۆمەڵ پووچەڵدەکاتەوە

0
132

SNN

دەستەی ئاسایشی فیدراڵی رووسیی رایگەیاند “ئەمڕۆ هەینی 13 کەسیان دەستگیر کردووە کە بەنیاز بوون پیلانی کوشتن و ئازاردانی بەکۆمەڵ ئەنجامبدەن لە سەرانسەری وڵاتەکەدا”.

هێزەکانی ئاسایشی رووسیا دەڵێن: “ئەو باندە 11 کەسیان لە گرووپێکی فەیسبووکەوە رێنمایی و پیلانەکانیان بۆ یەکتریی ناردووە”.

باندەکە بەنیاز بوون تاوانەکانیان بە کۆمەڵ ئەنجامبدەن لەڕێگەی بۆمبی چێنراو و بۆمبی دەستکردەوە خەڵک بکوژن و هانی خەڵکیشیانداوە بە ئەنجامدانی تاوانی ناڕێکخراو لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە.

بەیاننامەیەکی دەستەی پۆلیسی فیدراڵیی رووسیی دەڵێت: ” لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا کەلوپەلی دروستکردنی بۆمب و کەرەستەی تەوقینەوە دۆزراوەتەوە لەشوێنی مانەوەیاندا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this