بێگەرد تاڵەبانی: پێشتر چەندین جار هۆشداریمان لەبارەی سوتانی دارستانی گۆیژە دابوو

0
232
شاخى گۆیژه‌ له‌ شارى سلێمانى پاش سووتانى به‌شێكى | فۆتۆ: SNN

SNN

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم  رایگەیاند: “پێشتر چەندین جار هۆشداریمان لەبارەی سوتانی دارستانی گۆیژە دابوو بەڵام بەداخەوە بەم دۆخە گەیشتین”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لەسەر سوتانی دار و پوش و باوەنی گۆیژە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “زۆر بەداخەوە بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەشێکی دارستانی گۆیژە سوتا، دارستانی گۆیژە سێ هەزار دۆنمە و دارستانێکی گرنگی شاری سلێمانییە، لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوەن و بەڕێوەبەری دارستان و پاوەنی سلێمانی و فەرمانبەرانمان بە هاوکاری لایەنە پەیوەندارەکان لەگەڵ بەدواداچوون لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دابوون”.
وتیشی: “چەندین جار رێککاری پێویستمان باسکردووە و داوامان کردبوو کە هەوڵی جدی بدرێت بۆ پاراستنی، بەڵام بەداخەوە بەم دۆخە گەیشت”.
بێگەرد تاڵەبانی وتوشیەتی، “ڕەنجی چەندین ساڵی فەرمانبەرانمان بە چەند کاتژمێرێک و لە کەمتەرخەمی کەسانێک کە هەست بەبەرپرسیارەتی ناکەن بەم دۆخەی گەیاند، سوتانی ئەم دارستانە زۆر نیگەرانی کردم”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لە چیای گۆیژە لە سلێمانی كەوتەوە، بەهۆی بەهێزی با ئاگرەكە تەشەنەی سەند و مەترسی بۆ سەر كۆمەڵگایەكی نیشتەجێبوون دروستكرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this