دیبالا چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا راگەیاند

0
190
دیبالا

دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

دیبالا لە ماوەی رابردوو لەگەڵ خۆشەویستەکەی توشی کۆرۆنا بوون، دوای ئەنجامدانی 4 پشکنینی پزیشکی،  ڤایرۆسەکە لە جەستەیان مابوویەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو یاریزانە بۆ دواجار چاکبوونەوەی راگەیاند.

هەروەها یانەی یۆڤانتۆسیش هەموانی دڵنیا کردووەتەوە، دیبالا لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ئەمەش دوای مانگ و نیوێک لە بوونی ئەو ڤایرۆسە لە جەستەیدا.

دیبالا سێیەم یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بوو توشی کۆرۆنا بوو، دوای هەریەکە لە رۆگانی و ماتیۆدی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this