لێدوانەکانی میسی دوای مانەوەی لە بەرشەلۆنە

0
315
میسی لە نوێترین دەرکەوتنیدا

SNN Sport

ئێوارەی ئەمڕۆ بە فەرمی میسی مانەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە راگەیاندو هۆکارەکەی لە چاوپێکەوتنێکدا  بۆ هەمووان روونکردەوە.

میسی لە ماوەی رابردوو هەموو هەوڵێکیدا بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، بەڵام بەهۆی نرخی زۆری هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بڕیاری مانەوەی دا.

 

لە چاوپێکەوتنەکەدا میسی وتی:” من دڵخۆش نەبووم بۆیە دەمویست بەرشەلۆنە جێبهێڵم،ئێستا دەمێنمەوە چونکە نەمدەویست لەگەڵ بەرشەلۆنە لە دادگا رووبەڕووی یەکتر ببینەوە،چونکە من لەگەڵ ئەم یانەیە هەرگیز ناچمە دادگاوە بەرامبەریان، ئەوان هەموو شتێكیان بە من داوەو منیش هەموو شتێکم بە ئەوان داوە، لە ئێستادا ئەم ئیدارەی بەرشەلۆنە کە بارتۆمیۆ سەرۆکایەتی دەکات کارەساتە، ئەو بە منی وت لە کۆتایی وەرز رێگەی رۆشتنت پێدەدەم بەڵام بەڵێنەکەی نەبردە سەر،من بە ئەوم وتووە یانەکە جێدەهێڵم، کۆتایی وەرز کاتی بوو، ئەمساڵ بۆ من زۆر ناخۆش بوو”.

لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:”دەمویست شوێنێکی تر تاقیبکمەوە، نەک لەبەر شکستەکەی بایرن میونخ،  چونکە ماوەیەکی زۆر بوو بڕیارم دابوو،خێزانەکەشم هەموویان پشتگیرییان کردم،سەرەڕای ئەوەی تیاگۆی کوڕم گریاو داوای مانەوەی کرد، هەموو خێزانەکەم گریان کاتێک بڕیاری رۆشتنم دا، من ئەم یانەیەم لە پێش هەموو شتێک داناوە”.

وتیشی:” لە هەر یانەیەک یاری بکەم پارەی زیاتریان بە من دەدا، من ئەم یانەیەم بە ماڵی خۆم زانیوە،پێشتر دەمتوانی بەرشەلۆنە جێبهێڵم و پارەی زیاتریشم دەستدەکەوت، بەڵام بۆ پارە نەبوو،ئەم یانەیە هیچ پرۆژەیەکی نیەو هەڵەی زۆر بە دوای یەکدا دەکەن”.

لە کۆتایدا وتی:”هەمووان دڵنیا دەکەمەوە وەکو رابردوو توانای خۆم بۆ ئەم یانەیە دەخەمە گەڕ،ئێستا من بڕیاری مانەوەم داوە، چونکە سەرۆکی یانەکە تەنیا رێگە بۆ دەستبەرداربوون لە من داوای 700 ملیۆن یۆرۆی دەکرد، ئەوەش ئەستەم بوو بۆ هەر یانەیەک ئەو بڕە پارەیە بدات”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this