پێکهاتەی بەرشەلۆنە دوای مانەوەی میسی

0
2809
رۆناڵد کومان و میسی

SNN Sport

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نوێترین پێکهاتەی نمونەیی یانەی بەرشەلۆنە دوای مانەوەی لیۆنێل میسی لە یانەکە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت لە سەرەتای وەرزی نوێ کومان بەمشێوەیە یارییەکانی دەستپێدەکات.

لە پێکهاتەکە وەک دەردەکەوێت میسی تێدایە، ئەمەش پاش ئەوەی رۆژی هەینی بە فەرمی مانەوەی راگەیاندبوو، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو رۆژنامەکانی ئیسپانیا پێکهاتەی یانە کەتەلۆنیەکەیان بڵاوکردەوە، کە هەریەکە لە میسی و سوارێزی تێدا نەبوو، کە ئەمەی دوایی لە ئێستادا بە تەواوی نزیکبووەتەوە لە یانەی یۆڤانتۆس.

پێكهاتەکە بەمشێوەیەیە:

گۆڵپارێز: تیرشتیگن

بەرگری:پیکی، ئەلبا، لینگلێت، سیرجی رۆبێرتۆ.

ناوەند:ریکی پویگ، دی یۆنگ، پیانیچ.

هێرشبەران: میسی، گریزمان، ئانسۆ فاتی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this